فڕۆکەوانی سعودیا گرێبەستی کڕینی بویینگی 737مەکس هەڵدەوەشێنێتەوە

 

 

رۆژی یەکشەممە کۆمپانیای ئاسمانی ” تەیران ئەدیل ” گرێبەستی کڕینی 30 فڕۆکەی بویینگی 737 ی مەکسی هەڵوەشاندەوە کە بڕیار بوو بە بڕی 5 ملیارد و 900 ملیۆن دۆلار هەر 30 فڕۆکەکە ڕادەستی سعوودیا بکرێت .

فڕۆکەوانی سعوودی هۆی دەرکردنی ئەم بڕیارەی بۆ ئەوە گێڕایەوە کە بە نیازن لە جیای بویینگ ” ئەیرباس ئەی 320 نئۆ ” بۆ هێڵی ئاسمانی خۆیان دابین بکەن .

لە دووای کەوتنە خوارەوەی دوو فڕۆکەی بویینگی 737 کە بوو بە هۆی کوژرانی 364 کەس ، ئیزنی فڕینی ئەم فڕۆکەیە لە هەموو جیهان هاتە ڕاگرتن .

Back to top button