نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدا .. کارەساتە سرووشتیەکان هەڕەشە لە مرۆڤایەتی دەکات
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا کە لە جیهان هەموو حەفتەیەك یەك کارەساتی سرووشتی ڕوودەدات و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ زیادکردنی توانای ووڵاتان پێشکەوتوو بۆ بەڕەنگاربوونەوەی ئەم دیاردەیە
مامی میزۆتۆری نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەڕەنگاربوونەوەی کارەساتەکان ئاماژەی دا بە کارەساتە گەورەکان وەك باهۆزی ئێدای و کێنیس کە لە مۆزەمبیق ڕوویدا و ووشکە ساڵی ووڵاتی هیند بەڵام گوتی کارەساتە کەم کاریگەریەکان زۆر بەخێرایی ڕوودەدات بۆیە قوربانی و دەربەدەری لێ دەکەوتەوە
مامی گوتی ئەم دۆسێیە هەنگاوی خێرای پێویستە چونکە باس لە دیاردەیەکی بەپەلە دەکەین و ئەگەر بەڕەنگاری نەبینەوە ئەوە لێ دەرناچین و لە ئاگرکەوتنەوە دارستانەکانی ئەمریکا و شەپۆڵی گەرمای ئۆڕۆپا بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە کارەساتە سرووشتیەکان هەموو ووڵاتانی جیهانی گردووتەوە