شێخ جەعفەر: پەکەکە بیانوو دەداتە تورکیا ناوچە سنوریەکان بۆردوومان بکات
دوای ئەوەی لە ڕابردوو بەهۆی بوونی پەکەکە لەناوچە سنوریە سڤیل نشینەکان، تورکیا بۆردوومانی چەند گوند و نەوچەیەکی کردووە کە بەهۆیەوە، هاوڵاتیانی سڤیل بوونەتە قوربانی، سەرکردەیەکی یەکێتیش ڕایدەگەیەنێت:” پەکەکە بیانوو دەداتە دەست تورکیا، تا ناوچە سنوریەکان بۆردوومان بکات”.
شێخ جەعفەر مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی هاوکات فەرماندەی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە:” پەکەکە نازانێت ئێمە چیدیکە لە شاخ نین و خاوەنی حکوومەت، پەرلەمان، کیان و سەرۆکایەتیی هەرێمین و دەبێت لەو چوارچێوەیە مامەڵە بکەین، ڕەچاوی یاسا و ڕێنماییەکانی هەرێم ناکات، بیانوو بە تورکیا دەدات بۆردوومانی ناوچە سنوریەکان بکات.
ئەو سەرکردەیەی یەکێتی دەشڵێت:” بەهۆی پەکەکە هەزاران کەس ئاوارە بووە، بیانوویان داوەتە تورکیا کە ناوچە سنوریەکان و گوندەکان بۆردوومان بکات”.