پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەی گۆڕان: ڕۆژی پێنج شەممە متمانە بە کابینەی نوێ بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی دەدرێت

 

دوای ئەوەی پارتە بەشدارەکانی کابینەی نوێی حکومەت ڕایانگەیاندووە کاندیدانیان بۆ پۆستەکانی حکومەت، یەکلای کردۆتەوەو ڕادەستی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو کردووە، پەرلەمانتارێکی گۆڕان لە پەڕلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات کە ڕۆژی پێنجشەممە متمانە بە کابینەی نوێی حکومەت دەدرێت.

شاخه‌وان ره‌ووف به‌گ، په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لەو بارەیەو ڕایگه‌یاندووە: ” لە ئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان کە بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە بۆ متمانە دان بە حکومەتی نوێ سازبدرێت”.

هەروەها پارتی ئاشکرای کردووە کە کاندیدانیان ئامادەن بۆ نێو حکومەت و دوێنێ یەکێتی و ئەمڕۆش بزووتنەوەکەی گۆڕان ناوی کاندیدانی ڕادەستی سەرۆکی حکومەتکرد.

Back to top button