ئیسرائیل شوێنەواری بابل بە میراتی جوەکان دەزانێ پیرۆزبایی لە عێراق دەکات بەبۆنەی تۆمارکردنی لە یونسکۆ

 

 

سایتێکی ئیسرائیلی بە زمانی عەرەبی ئەمڕۆ یەك شەممە پیرۆزبایی لە عێراق کرد بە بۆنەی ناونووسکردنی شاری بابل لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆوە لە لیستی شوێنە کەلەتووریەکانی جیهان

ئەندامانی ڕێکخراوی یونسکۆی نێودەوڵەتی ڕۆژی هەینی لە کۆبوونەوەیەك دا لە باکۆی پایتەختی ئازربێجان ڕەزامەندیان نیشان دا لەسەر بڕیاری ناونووسکردنی شاری بابل لە لیستی کەلەتووری جیهانی بە مەرجێك تا مانگی دووی ساڵی 2020 ئاسەواری وێرانکاری لەسەر نەمینێت و بەو هۆیەوە جووەکانی عێراق لە ئیسرائیل خۆشحاڵێ خۆیان دەربڕی

Back to top button