مەلا بەختیار هەموو نهێنیيەكانی ئاشكرا كرد، هێرشى تووندى ده‌ست پێكرد بزانە چۆن باسی باڵەکانی ناو یەكێتی دەكات بۆچی هێز جوڵێندراوە.؟!

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەی دانانی كاندیدەكانی یەكێتی بۆ پۆستەكانی حكوومەت بۆچوونی خۆی ئاشكرا كرد و ڕای گەیاند، لە مێژووی دوای راپەرینەوە، هەرگیز بەم شێوەیە پشكە كابینەی یەكێتی دیاری نەكراوە. دیارە هەڵبژاردنی پشكەكان، بە پێوەرەكانی دەستەگەری، عاقیبەتی باش نابێ.

لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، مەلا بەختیار بابەتێكی لەژێر ناونیشانی “جیاوازی دانانی پشكە كابینەی ئێستە و رابردوو”، نووسیویەتی، دوای نۆ مانگ بگرە و بەردەی تەكەتولەكان، ئاكام لە ناو خۆیاندا سازان، دونیایەك قسە لەسەر ئەم سیناریۆی، تەكەتولبازیە و خۆپەرستیە و پۆست خوازیە هەیە بكرێ، با جارێ دوای بخەین.

لە دیاری كردنی پشكەكانی یەكێتی، لە ترسی تەكەتولەكان و پلانگێرەكان، لە كابینەی پێشوو، بەندە، بنەمای هەڵبژاردنی وەزیرەكانم بە هەندێك پێوەر، رووبەرووی مەڵبەندی هەر پێنج پارێزگاكانی كوردستان كردەوە، هەر مەڵبەندێكیان كاندیدی خۆیان هەڵبژاردوو هەموویانمان نارد بۆ ئەنجوومەنی وەزیران و پەسەندكران، هەتا ئەم هەڵبژاردنەی دوایی، تەكەتولەكان دەیانووت مەلا بەختیار وەزیرەكانی دیاری كردووە، كە ئەمە راست نەبووە” مەلا بەختیار وای نووسیوە.

لە بەشێكی تری نووسینەكەی دەڵێت، ئەوانەی ئەو رەخنانەیان دەگرت، دوای نۆ مانگ چۆن كاندیدەكانیان، دیاری كرد؟، لە مێژووی دوای راپەرینەوە، هەرگیز بەم شێوەیە پشكە كابینەی یەكێتی دیاری نەكراوە و هەڵبژاردنی پشكەكان بە پێوەرەكانی دەستەگەری، عاقیبەتی باش نابێ. كێشەیەكی ئاڵۆزی تر بۆ یەكێتی زیاد كرا، لە كۆنگرەشدا، چۆنیەتی هەڵبژاردنی سەرجەم پۆستەكانی عیراق و كوردستان، دەبێتە بەشێكی گرنگی باس و خواسی گەرمی چوارەمین كۆنگرە، بە مەرجێك ئەگەر كۆنگرەش، بە دەردی پشك پشكێنەی تەكەتول و پلانگێری نەبرێ.

هەروەك دووپات لەوە دەكاتەوە كە ئێستە لە هەموو كاتێك باشتر دەركەوت چارەنوسی یەكێتی، كەوتووەتە دەستی ئۆرگانەكانی خوار سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی.

Back to top button