خۆسێ مۆرینیۆ دەستەوارەیەکی خەیاڵی له‌م یانه‌یه‌ رەتکردەوە..

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ئاشکرایانکرد، خۆسێ مۆرینیۆی راهێنەری پۆرتوگالی دەستەوارەیەکی بە 100 ملیۆن یۆرۆ رەتکردەوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس رایگەیاندووە، مۆرینیۆ دەستەوارەیەکی گەورەی لە یانەی گوانژۆ ئێڤێرگراندی چینی رەتکردەوە، بۆ ئەوەی پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە وەربگرێت.

بەپێی ئەو دەستەوارەیەی پێشکەشی راهێنەری پێشووی مان یونایتد کراوە، گوانژۆ ئامادەیە 28 ملیۆن پاوەند وەک مووچەی ساڵانە بداتە راهێنەرەکە بەوەش دەبووە گەورەترین گرێبەستی راهێنەران.

مۆرینیۆ دەیەوێت لە ئەوروپا درێژە بە کاری راهێنەرایەتی بدات، دوای ئەوەی لەگەڵ یانەکانی پۆرتۆی پۆرتوگالی، ئینتەرمیلانی ئیتالی، ریال مەدریدی ئیسپانی، چێڵسی و مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی کارییکرد و چەند نازناوێکی جیاوازی بردەوە.

Back to top button