هیمداد سەباح لە شوێنی ئایدن مەعرووف دەبێتە پەرلەمانتاری بەرەی تورکمانی
سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان دەبێتە وەزیر و لە شوێنی ئەو هیمداد سەباح بیلال دەبێتە پەرلەمانتار.
ئایدن مەعروف، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: “هیمداد سەباح بیلال دوای من زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەوبارەوە لەلایەن سەرۆکی جەبهەی تورکمانییەوە دەدرێت”.
پێکهاتەی تورکمان لە پەرلەمانی کوردستان 5 کورسییان هەیە کە یەکێکیان هی بەرەی تورکمانیە. لەکابینەی داهاتوو بەشداریی لە حکومەت دەکەن کە ئێستا پۆستی سکرتێری پەرلەمانیان هەیە و وەزیرێکی هەرێمیشیان پێدەدرێت.