حوسیەكان هێزی خۆیان نیشاندا

لە سەنعای پایتەختی یەمەن و لە مانۆڕێكی سەربازیدا هێزی خۆیان نیشاندا كە چەندین جۆر موشەكی بەهێزو فڕۆكەی سیخوڕی دورمەودا ی تێدا نمایش كرابوو.

سەیر لەوەدا بوو لە نمایشەكەدا موشەكی جۆری كرۆز و فڕۆكەی سیخوڕی دورمەودا نمایش كرابوون لە جۆری قودس یەك و فڕۆكەی سەماد سێ و سەماد یەك كە توانایەكی بەهێزیان هەیە بۆ چاودێری كردنی جوڵە سەربازیەكان.

حوسیەكان هێزێكی چەكداری مەشق پێكراون و ئینتیمایان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران هەیە و هەر ئەو وڵاتەش پشتیوانی سەربازی و داراییان پێشكەش دەكات.

Back to top button