ئیسرائیل خەریكی كارێكی ناوازەیە لە مێژوی خۆیدا
پێكەی فەڕمی ئیسرائیل بە عەرەبی پڕۆژەیەكی وڵاتەكەی بۆ بەستنەوەی پایتەختی ئیسرائیل بە وڵاتە عەرەبیەكانەوە دەخاتە ڕوو.
پڕۆژەكە بریتیە لە هێڵێكی شەمەندەفەر كە ناوی هێڵی بوژانەوەی لێ نراوەو بە هۆیەوە ئیسرائیل بە چەندین وڵاتی عەرەبی دەبەستێتەوە لەوانە ئەردەن و سعودیە و دواتر هێڵەكە درێژ دەبێتەوە تا ئەو ڕادەیەی بەندەری حەیفا بە دەریای سپی ناوەڕاست دەگەیەنێت.
بەپێی سەرچاوە میدیاییەكان زۆرێك لە دەوڵەتانی عەرەبی ژێر بە ژێر پێشوازییان لە پڕۆژەكە كردوەو هاوكاریشی دەكەن.