وەزارەتی پێشمەرگەی سەبارەت بە کۆبوونەوەکانیان لە گەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق روونکردنەوە دەدات
فەریق جەبار یاوەر ، ئەمینداری گشتی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە لیدوانێکدا بۆ پەیامنێران ڕایدەگەێنێت : ئاگاداری کۆبوونەوەکانی دوێنێ یەکشەممە نیم کە لەنێوان بەرپرسی میحوەری 5 ی پێشمەرگەو فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی کەرکوک هاتۆتە ئاراوە بەڵام بە پێی مەعلومات ئەم کۆبوونەوە لە پێگەی لەشکری کەیوان کراوە و دوواتر تەوەری کۆبوونەوەکانمان بۆ رەوانە دەکرێت .
جەبار یاوەر هەروەها ڕایدەگەێنێت : پێشتر لە نیوان وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی بەرگری عێراق دوو لیژنە بونیاد نراوە بەڵام ئەم دوو لیژنە جیاوازن لە گەڵ ئەو 5 لیژنەی بۆ ناوچەکانی رۆژهەڵاتی موسڵ ، رۆژئاوای موسڵ ، دیالەو مەخمور و کەرکوک دیاری کراوون ، چوونکە کاری ئەم لیژنانە جیاوازە .
لە کۆتاییشدا گووتی : هەموو کۆبوونەوەیەک کە لەلایەن بەرپرسی لیژنەکانەوە ڕێک دەخرێن ، ڕاپۆرتی خۆیان بۆ سەروتر بەرز دەکەنەوە