رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران گەیشتە 4.5 لە سەت

 

وتەبێژی ناوەندی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند ، پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئیران گەیشتە 4.5 لەسەت

بێهروز کەماڵوەند ، وتەبێژی ناوەندی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند سەرلە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە رێژەی خەستایی پیتاندنی یۆرانیۆمان گەیاندۆتە 4.5 لە سەت .

کەماڵوەند بە ئاژانسی ئیسنای گووت : رێژەی خەستایی 4.5 ی یۆرانیۆم بۆ  دابین کردنی سووتەمەنی وزەی ئەتۆمی تەواوە

هاوکات کەماڵوەند گووتی ناوەندی ئەتۆمی ئێران ڕێژەی وردتری ئەم پیتاندنە لە دووای پشکنینی ئاژانسی ئەتۆمی نێودەوڵەتی ڕادەگەێنێت  .

Back to top button