داوای ئەمجارەی یەکیەتی ئەرووپا لە ئێران بۆنی هەڕەشەی لێ دێت

 

 

ئەمڕۆ دووشەممە 8/7/2019 یەکیەتی ئەرووپا زۆر بە توندی و ڕاشکاوانە داوا لە ئێران دەکات چالاکیەکانی خۆی سەبارت بە پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت ، چوونکە بە پێچەوانەی خالەکانی یاسایی رێکەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانن .

چەند کات ژمێر پێش ئێستا بیهروز کەماڵوەند وتەبێژی ناوەندی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران بە پێوەری خەستی لە 4.5 لەسەت زیاتر چۆتە سەرێ .

 

مایاکوو سیانسیچ وتەبێژی دیپلۆماتیکی یەکیەتی ئەورووپا لەم بارەوە گووتی : زۆر بە توندی داوا لە ئێران دەکەیین چالاکیەکانی ڕابگرێت و ئورووپا لەم بارەوە زۆر نیگەرانە .

 

بە پێی هەواڵی رۆیتەرز ، ئەو وتەبێژەی ئەورووپا کە لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی بروکسێل قسەی دەکرد ڕایگەیاندووە ، ئەو داوایەی ئەورووپالە ئێران بۆ ڕاگرتنی چالاکیەکانی پیتاندنی یۆرانیۆمە،  لە رێژەی 3.67 لە سەت کە لە ڕیکەوتنی ئەتۆمیدا باسی کراوە بەڵام ئیستا لەوەشی تێپەڕ کردووە .

لە کۆتاییدا دەلێت : یەکیەتی ئەورووپا بە پەرۆشەوە خەریکی پێوەندی بە هەموو وڵاتانی واژووکەری ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێرانەوەیە و بەردەوامیش دەبێت

Back to top button