پۆتن داوایەکی چاوەروان نەکراو لە ئیسرائیل دەکات

 

 

 

بنیامین نتانیاهوو ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ، ئەمرۆ دووشەممە بە  تەلەفۆن لە گەڵ ڤیلادمیر پۆتن سەرۆ کۆماری روسیا سەبارەت بە ئێران و سووریا قسەی کردووە .

نوسینگەی سەرۆک کۆماری روسیا لەم بارەوە بڵاوی کردەوە ڤلادمیر پۆتن داوای لە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کردووە لە حەفتاوپێنجەمین ساڵرۆژی سەرکەوتنی روسیا بە سەر ئاڵمانیادا لە شەڕی دووهەمی جیهانی بەشداری بکات .

نووسینگەی سەرۆک کۆماری ڕوسیا ئاشکرای دەکات لەم پێودندی تەلەفۆنیەدا ، لە نیوان پۆتن و بنیامین نتانیاهوو سەبارەت بە هاوکاری و هاوئاهەنگی نێوان ئیسرائیل و روسیا لە هەنبەر داهاتووی سووریا قسە کراوە .

هەروەها لە ڕاگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆک کۆماری روسیادا هاتووە ، رێبەرانی روسیا و ئیسرائیل سەبارەت بە دانوستانی سێ قۆڵی ئیسرائیل ، روسیا و ئەمریکا لە بەشی ڕاوێژکارانی ئاسایشی نشتیمانی کە لە مانگی ژووەن لە ئورشەلیم بەریوە دەچێت ڕاوێژیان کردووە بۆ هاوئاهەنگی زیاتر نێوان هێزەکانی لەشکری هەرسێک وڵات .

Back to top button