بلۆمبێرگ : نەوت هەڵگرێکی بەریتانیا لە ترسی ئەوەی دەستبەسەر نەکرێت لە کەنداوی عەرەبی ڕاوستاوە

ئاژانسی هەواڵی ( بلۆمبێرگ ) بڵاوی کردەوە ، نەوت کێشێکی کۆمپانیای بریتیش پەترۆل یۆم ( لە ترسی ئەوەی لە لایەن هێزی دەریایی ئێرانەوە دەستی بەسەردا نەگیرێت ) لە سنوورە ئاویەکانی سعوودیا لە کەنداوی عەرەبی ڕاوەستاوە و نیازی نییە بەرەوە گەرووی هومز وەرێ کەوێت .
بە پێی هەوڵ ، ترسی بەرپرسانی بریتیش پەترۆل یۆم لەوەیە کە ئیران بە تۆڵەی دەستبەسەرداگرتنی نوتکێشی ( گریس ١) لە ئاوەکانی جەبەل تارق ئەو نەوت کێشە بەریتانیە دەست بەسەر کات .
“گریس 1” نەوتکێشێکی زەبەلاحە کە بە 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێرانەوە رۆژی پێنج شەمی ڕابردوو لە ئاوەکانی جەبل تارق لە ناوچەی ژێر سەیتەرەی بەریتانیا دەستی بەسەردا گیراوە .
ئێران دەڵێت ئەو نەوت کێشە بە نیاز نەبووە بچێتە سووریا ، بەریتانیا وەک دزی دەریایی تاوانبار دەکات و دەڵێت تۆڵەیان لێ دەکەینەوە .