ئاڵمانیا هیزی سەربازی ڕەوانەی سووریا ناکات
ئەمریکا ناتوانێت بۆ ڕووبە روو بوونەوە لە گەڵ دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش ) لە سووریا پشت بە هێزەکانی سەربازی ئاڵمانیا ببەستێت .بەرلین داوی واشنتۆنی بۆ هەناردەی هێزی ویشکانی بۆ سووریا ڕەت کردەوەو گووتی تەنیا بە هێزی ئاسمانی بەشدرا دەبێت .
وتەبێژی حکومەت . ئەشتڤن زایبێرت ڕایگەیاند ئاڵمانیا وەک پێشوو بەرپرسایرەتی خۆی لە سووریا بەڕێوە دەبات وەک فڕینەکانی زانیاری و سیخوڕی بە سووک باڵی تۆرنادۆ ، فڕۆکەی تایبەتی هەڵگری بەنزین و ڕاهێنانی سەربازی هێزەکانی عێراقی .
جێمز جفری ، نوێنەری ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە سووریا ، رۆژی هەینی لە سەفەریکدا بۆ بەرلین داوای لە دەسەڵاتی ئاڵمانیا کردبوو بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی زیاتری گەڵ داعش ئالمانیا هێزی سەربازی ڕەوانەی سووریا بکات .
بەڵام زایبێرت ڕایگەیاند ئاڵمانیا لە هیچ جەوڵەیەکی سەربازی ویشکانی لە سووریا بەشداری ناکات بەلام بە شێوەی پێشوو بەرپرسیارەتیەکانی خۆی بەرێوە دەبات