دە دەقە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی سەرکردەکەی پەکەکە کوژرا، بەرپرسێکی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت ئەگەر پەکەکە بەڵگەی هەیە ئێمە دەستمان هەبووە با بیخاتە ڕوو

 

دوای ئەوەی دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا سەرکردەیەکی پەکەکە بەناوی دیار غەریب لە سنوری قەندیل بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی پەکەکە کوژرا، پەکەکە لە بەیاننامەیەکدا هەڕەشەی نا ڕاستەوخۆی لە یەکێتی کرد کە دەدەقە بەر لە کوژرانی لەگەڵ پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی کۆبۆتەوە، پەکەکە پێی وایە یەکێتی هەواڵی ئەو سەرکردەیەی پەکەکەی بە تورکیا داوە، بەرپرسێکی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتیش داوا لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەکات، ئەگەر بەڵگەیان لایە ”با بەڵگەکانیان بخەنە ڕوو“.

ھێرشی مەلا خدر، بەرپرسی شارباژێڕی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە:” ڕاستە سەرکردەکەی پەکەکە لەگەڵ پێشمەرگەدێرینەکانی یەکێتی لە دەڤەری ڕاپەڕین کۆبوەتەوە،بەڵام هەر پەیوەندییەکی یەکێتی لەگەڵ پەکەکە ھەبووبێت، لەسەر ئاستی ھاوسۆزیی نەتەوایەتی بووە”.

ئەو بەرپرسەی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی دەشڵێت:” ئەگەر پەکەکە کوشتنی فەرماندەکەی خۆی دەداتە پاڵ یەکێتی، ئەوە ھەڵەیەکی گەورەدەکات وە ئەگەر پەکەکە بەڵگەی لایە کە یەکێتی فەراماندەکەی کوشتووە، با بەڵگەکانی بۆ ڕای گشتی بخاتە ڕوو، ئەوکاتە یەکێتی بەرپرسیاریەتییەکەی ھەڵدەگرێت، بەڵام ئەوەی پێشمەرگەی دێرین بێت، بڕوا ناکەم خیانەت لە خاکەکەی و ھاوڕێکانی بکات“.

 

Back to top button