ڕێبوار تاڵەبانی: بەغدا جددی نیە لە ئاسایکردنەوەی دۆخی کەرکوک، پابەندی ڕێککەوتنەکە نابێت

 

دوای ئەوەی هەولێر و بەغدا لە بارەی ئاسییکردنەوەی دۆخی کەرکووک ڕێککەوتن، بۆ ئەم مەبەستە پێنج لێژنە پێکهێندراون، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکیش دەڵێت:” بەغدا جدی نیە لە ئاسایکردنەوەی دۆخی کەرکووک”.

رێبوار تاڵه‌بانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوك ڕایدەگەیەنێت:” راستە رێککەوتن هەیە بۆ ئاسیکردنەوەی دۆخی کەرکووک بەڵام دۆخی ئێستای کەرکوك دۆخی راگرتنی شەڕە و لایه‌نی عێراقی جدی نییه‌ له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و شاره‌.

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ده‌شڵێت: ڕاستە دوای رووداوەکانی 16ی ئوكتۆبه‌ر 5 لێژنه‌ بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخی کەرکووک پێکهات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستییه‌، هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك له‌و دۆسییه‌ نه‌كراوه‌، هیچ ئەنجامێک ڕانەگەیێندراوە.

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك دووپاتیش ده‌كاته‌وه‌، به‌غدا هه‌رگیز پابه‌ند نابێت، چونكه‌ وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ئێستا هێز به‌ده‌ست به‌غداوه‌یه‌ و وه‌ك باویشه‌، هه‌ر لایه‌نێك هێزی به‌ده‌سته‌وه‌ بێت، به‌ ئاسانی ناهێته‌ پێشه‌وه‌.

Back to top button