سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی: بڕینی شایستە داراییەكانی هەرێم لە پەرلەمانی عێراق خرایە دەنگدان لە كۆی 208 دەنگ تەنها 49 دەنگی بەدەست هێنا
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق هەمواری پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق كرا, كە پێشوتر پڵان داندرابوو شایستە داراییەكانی هەرێم ببڕدێت, لەو بارەیەوە سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی رایگەیاندووە:” راستە هەولێك هەبوو كە بڕینی شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستانیش بخرێتە بەرنامەی كارەوە، بەڵام دەنگی پێویستی نەھێنا و شكستی ھێنا.
د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە: ” پاش ئەوەی ئەمڕۆ دانیشتنێكی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە چوو لە بارەی هەمواری پڕۆژە یاسای گشتی بوودجە, بڕگەی تایبەت بە پلە تایبەتەكان ھەموار كرایەوە و ماوەیان بۆ دوو مانگی دیكە بۆ درێژ كرایەوە, مۆلەت درا تا ئەو ماوەیە لایەنە سیاسەكان لەسەر ئەو پۆستانە بگەنە رێككەوتن”.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی گوتیشی: ” لە نێو دانیشتنی پەرلەمان هەولێك هەبوو كە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان ببڕدرێت, ئەم هەوڵە لەسەر داوای پەرلەمنتارێك بوو لەڵام هەوڵەكە شكستی هێنا و لە كۆی 208 دەنگ تەنها 49 دەنگی بەدەست هێنا”.