لە پەرلەمانی عێراق لە كۆی 208 پەرلەمانتار تەنها 49 كەس دەنگیان بە بەڵێدا بۆ بڕینی شایستە داراییەكانی هەرێم كە سێ پەرلەمانتاریان كوردبوون


دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق هەمواری پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق كرا, كە ماوەی دوومانگ بۆ پلە تایبەتەكان درێژكرایەوە تا لاینەكان لە بارەیانەوە رێك بكەون, لە نێو كۆبوونەوەكە لەسەر پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی نەسر سەر بە حەیدەر عەبدی داوا كرا كە بڕینی شایستە داراییەكانی هەرێم بخرێتە دەنگدان كە لە كۆی 208 پەرلەمانتار 49 پەرلەمانتار دەنگیان بە بڕینی شایستە دارایەكانی هەرێمدا كە لە نێوانیاندا دوو پەرلەمانتاری كورد هەن.
بەپێی زانیاریەكانی خواكوڕك لە كاتی دەنگدان بە بڕینی شایستە داراییەكانی هەرێم, ئەحمەدی حاجی رەشید پەرلەمانتاری كۆمەڵ بە چەند پەرلەمانتارێكی گوتووە لێان گەڕێن با بیبڕن و بەرپرسانی هەرێم بێن بەرگری لە مافی گەلی كورد بكەن, وە لە كاتی دەنگدا دەنگی لە بەڵێ‌ داوە بۆ بڕینی شایستە دارییەكانی هەرێم.
هەروەها جگە لەو پەرلەمانتارەی كۆمەڵ هەردوو پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی ئایندە كە پێشوتر سەر بە نەوەی نوێ بوون, هەریەكە لە رابوون مەعروف و سەركەوت شەمسەدین بەبەلێ‌ دەنگیان بۆ بڕینی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستانداوە, تەنانەت پێشوتریش بەشێك بوونە لەو دەنگانەی كە لە نێو پەرلەمان واژۆیان كۆكردۆتەوە بۆ بڕینی شایستە داراییەكانی هەرێم
Back to top button