به‌ ڕێگایه‌كی ئاسان لەماڵەوە چارەسەری ددان ئێشە بکە

ددان ئێشە یەکێکە لەو پێنج ئازارەی لەشی مرۆڤ کە پێشەنگی ئازارەکانە دەبێتە هۆی بێزارکردنی کەسەکە، ئەتوانین لەماڵەوە بەئاسانی چارەسەری ددان ئێشە بکەین.

پیاز بەیەکێک لەخواردنە بەسوودەکان دادەنرێت کە سوودی زۆرە بۆ تەندروستی، هەروەها بە بەکارهێنانی پیاز رزگارمان دەبێت لە ئازاری ددان چونکە پیاز دژە هەوکردنە.

چۆنیەتی بەکارهێنانی پیاز بۆ چارەسەری ددان ئێشە، کاتێک ددانت ئازاری دەبێت پارچەیەک پایز بێنە بیخە سەر ئەو ددانەی کە ئازاری هەیە، ئەگەر توانێت کەمێ بیجووە بۆئەوەی ئاوی پیازەکە بچێتە ناو ددانەکەوە، یاخود دەتوانیت بەدەست پەستان بخەیتە سەری.

Back to top button