پارتی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌ستپێده‌كات

خواكوڕك

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 28/11/2016 شانێكی پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كه‌م هه‌نگاوی كرده‌یی به‌ئاراسته‌ی دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێت و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ هه‌ولیر كۆببێته‌وه‌.

ده‌ستپێكردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ دوای چه‌ند رۆژێك دێت له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ چاككرنی دۆخۆی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان.

بڕیاره‌ شاندێك له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌سه‌رپه‌رشتی فازڵ میرانی ئه‌مرۆ سه‌ردانی سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی بكه‌ن.

کۆبوونەوەی پارتی لەگەڵ حیزبەکان به‌مه‌به‌ستی كاراكردنه‌وه‌ی پەرلەمان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، تێبینیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌دای حكومه‌ت و پێشنیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كان ئه‌نجامده‌درێت.

Back to top button