یاریزانێكی به‌رازیلی باسی گه‌نده‌ڵی مێسی و بارسێلۆنا ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل نازناوی كۆپا ئه‌مریكای برده‌وه، راسته‌وخۆ دوای یارییه‌كه ماركینۆسی به‌رگریكاری به‌رازیلی وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی مێسی دایه‌وه و داوای لێ‌كرد كه‌س به گه‌نده‌ڵ وه‌سف نه‌كات و شكسته‌كه‌یان له كۆپا ئه‌مریكا قبوڵ بكات، ده‌شڵێت: ئێمه‌ش له مۆندیال به‌رامبه‌ر به‌لجیكا تووشی شكست بووین و ئهنجامهمهكهمان قبوڵ كرد و گله‌ییمان له هیچ كه‌سێك نه‌كرد.
ماركینۆس به‌رگریكاری یانه‌ی پاریس سانجێرمان و هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له باره‌ی لێدوانه‌كانی مێسی، ده‌شڵێت: مێسی یاریزانێكی گه‌وره و ئاستبه‌رزه نه‌ده‌بوو ئه‌م لێدوانانه بدات، هه‌موومان ده‌زانین ناوبژیوانه‌كان چه‌ند كارئاسانی بۆ مێسی و بارسێلۆنا ده‌كه‌ن و خاتریان ده‌گرن.
ماركینۆس گوتیشی: ناكرێت ده‌ستكه‌وتی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك به‌رازیل به كه‌م سه‌یر بكرێت و تۆمه‌تی ناڕه‌وای بدرێته پاڵ، بۆیه ناكرێت باسی گه‌نده‌ڵی بكرێت، خۆ هه‌موومان بردنه‌وه‌كه‌ی بارسێلۆنا له پاریس سانجێرمانمان له‌بیر ماوه كه‌چی بۆ بارسێلۆنا كرا، بۆیه ئێمه‌ش پێمانوایه له یارییه‌كان ناوبژبوانان مجامه‌له‌ی مێسی و بارسێلۆنا ده‌كه‌ن.