ریاڵ مەدرید لە بەدەستهێنانی پۆڵ پۆگبا نزیكبۆتەوە

بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ ئەوەی چەند یاریزانێكی یانەكەیان بفرۆشن لە پێناو بەدەستهێنانی بڕێك پارە بۆ ئەوەی پۆڵ پۆگبا لە یانەی مانچستەریونایتدەوە بۆ یانەكەیان بگوازنەوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە هەواڵێكیدا رایگەیاند.. كە زینەدین زیدان لە هەوڵەكانی بەردەوامە لە پێناو ڕازی كردنی پۆڵ پۆگبا بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە بكات، ئەمەش لە كاتێكدایە كە ناوی ئەو یاریزانە بە یۆڤانتۆسەوە دەبەسترێتەوەو باس لەوە دەكرێت كە پۆگبا نزیكە لە گەرانەوەی بۆ یانەكەی پێشوی.

لە لایەكی دیكەوە رۆژنامەی تایمزی بەریتانی رایگەیاند.. بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆس بڕی 120 ملیۆن جونەی ئیسترلینی دابینكردوە بۆ ئەوەی بیداتە یانەی مانچستەریونایتد لە پێناو گەرانەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەی یۆڤانتۆس، بەڵام یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیە 150 ملیۆن جونەی بدات بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

لە ئێستادا پۆگبا لەگەڵ یانەكەی گەشتی كردوە بۆ ئوسترالیا بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ پاڵەوانێتییەكانی وەرزی نوێ و سۆڵشایەر لە هەوڵی ئەوەدایە بڕوا بە پۆگبا بهێنێت لە پێناو مانەوەی لە یانەكە.

یانەی ریاڵ مەدریدیش لە هەوڵی ئەوەدایە خامێس رۆدریگز بداتە ناپۆلی بە 40 ملیۆن یۆرۆو هەڵی فرۆشتنی گاریس بەیلیش بدات لە پێناو گواستنەوەی پۆگبا.

 

Back to top button