ڕاپۆرتێکی بەریتانی: عێراق دۆزەخی کەمینەکانە و ڕۆژئاواییەکان قەرزاری لێبوردنن
نووسەر تێم ستانلی لە ڕاپۆرتێك دا بە ناونیشانی ” ڕۆژئاواییەکان قەرزاری عێراقن بە زیاتر لە ووشەیەك ” گوتی لە سەردانێکی ئەم دواییانەم بۆ عێراقی تێکچوو ئاشکرابوو ڕێژەیەکی زۆر لە مەسیحیەکان ئەترسن بگەڕێنەوە شوێنەکانیان و هەوڵ دەدەن کوچ بکەن بۆ دەرەوەی ووڵات.
ستانلی گوتی لەپاش ئازادکردنی عێراق ساڵی 2003 ژیان زۆر ئەستەم بوو بۆ کەمینەکان و وەك دۆزەخی لێ هات پاش دەستبەسەر داگرتنی موسل لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش ساڵی 2014 ئەو کات مەسیحیەکانیان ناچارکرد یان ئایینی بگۆڕیت یان مردن هەڵبژێری یان هەڵێن بۆیە بەهەزاران مەسیحی هەڵاتن و ڕوویان کردە کوردستانی ئارام.
هەر چەندە تیرۆرستانی داعش لە ناوچەکانیان نەماون بەڵام دەبینین مەسیحیەکان بەکۆمەڵ کۆچ دەکەن بەرەو ئوسترالیا و کەنەدا ولەم سەردانەدا چاوی کەوتووە بە ئێزیدیەکان کە تا ئێستا لە کەمپەکان ئەژین و باسیان لە نەهامەتیەکانی دەست داعش و ئەم 9 هەزار ژنە ئێزیدیە کردووە کە تا ئێستا چارەنووسیان نا دیارە