کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت.
بەپێی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە و سبەی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان لە نێوان 26 بۆ 44 پلەی سیلیزیدا دەبێت.