لە ڕۆژئاوای موسڵ .. شەو بۆ داعش ” ڕۆژ بۆ هێزە ئەمنیەکانی عێراق
ناوچەکانی ڕۆژئاوای پارێزگای موسڵ وبەتایبەتی قەزای بەعاج کە گەورەترین قەزایە لە عێراق بە گوێرەی ڕووبەر و دانیشتوانی سوننە مەزهەبن نزیك لە سنووری سوریا کەوتووتە بەر هێرشێکی بێ ووێنەی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش.
هێرشەکانی ئەم دواییەی داعش دژ بەیەکە لەگەڵ ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری عێراقی کەوا هێزەکانیان کۆنترۆلی ناوچەکانی بیابان وتا سنووری سوریای کردووە لەم بارەیەوە خەڵەف حەدیدی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ گوتی ئەوەی ڕوودەدات نۆرە گرتنە لەسەر دەسەڵاتی ئەو ناوچەیە چونکە قەزای بەعاج شەو بۆ داعشە و ڕۆژیش بۆ هێزە ئەمنیەکان.