سبەی متمانە بە کابینەی مەسرور بارزانی دەدرێت

بڕیاره‌ سبەی چوار شه‌ممه‌ 8ی 7ی 2019 لە پەرلەمانی کوردستان، متمانە بە پێکھاتەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، بدرێت، بۆ رۆژی دواتریش، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، بەپێی رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی، ئاڵوگۆڕی تیادا دەکرێت. ھێنانە پێشەوەی ئافرەتانیش لەو کابینە نوێیەدا، بە ھەنگاوێکی گەورە و ئەرێنی دادەنرێت.

شوان كه‌ریم زراری ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی رێكارەكانی متمانەدان بە كابینەی نوێی حكوومەت بە (خواكوڕك)ـی راگەیاند، سبەی سەرۆكی راسپێدراو بۆ كابینەی نوێ لەگەڵ كاندیدەكانی لە پەرلەمانی كوردستان كارنامەی كابینەی نوێ ئاشكرا دەكات.

زراری زیاتر گوتی ، دوای ئەوەی سەرۆكی راسپێدراو بۆ كابینەی نوێ سوێندی یاسایی خوارد، لەدوای ئەوەوە كاندیدەكانیش بەهەمان شێوە سوێندی یاسایی دەخۆن، دواتر لە لایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە متمانەیان پێدەدرێت.

دوای ئەوەی متمانەیان وەرگرت لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە، بەپێی یاسا راستەوخۆ بۆ دوایی 24 كاتژمێر دەتوانێت كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجام بدات، ئەوەی هەیە هەندێك رۆتینیاتی هەیە وەك راستەكردنی پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ سەرۆكی نوێ یان وەزارییەك بۆ كەسە نوێیەكان كە ئەمش شتێكی ئاساییە”.

دوێنێ 8ی 7ی 2019 مەسرور بارزانی، راسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی پێکهاتەی کابینە پێشنیارکراوەکەی رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد.

ئەمەی خوارەوەش کۆی پێکھاتەی کابینەی پێشنیارکراوی مەسرور بارزانی، راسپێردراوی پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە:

١. مەسرور مەسعود مستەفا بارزانی، بۆ سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

٢. قوباد جەلال حسامەدین تاڵەبانی، بۆ جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

٣. فەرسەت ئەحمەد عەبدوڵا، بۆ وەزیری داد.

٤. شۆڕش ئیسماعیل عەبدوڵا، بۆ وەزیری کاروباری پێشمەرگە.

٥. رێبەر ئەحمەد خالید، بۆ وەزیری ناوخۆ.

٦. ئاوات جەناب نووری ساڵح، بۆ وەزیری دارایی و ئابووری.

٧. د. سامان حوسێن محەمەد بەرزنجی، بۆ وەزیری تەندروستی.

٨. ئالان حەمەسەعید ساڵح محەمەد، بۆ وەزیری پەروەردە.

٩. دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح عەبدولڕەحمان، بۆ وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن.

١٠. ساسان عوسمان عەونی حەبیب، بۆ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار.

١١. د. ئارام محەمەد قادر ئەمین، بۆ وەزیری خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

١٢. د. دارا رەشید مەحمود، بۆ وەزیری پلاندانان.

١٣. کوێستان محەمەد عەبدوڵا مەعرووف، بۆ وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی.

١٤. محەمەد سەعید عەلی، بۆ وەزیری رۆشنبیری و لاوان.

١٥. عەبدوڵا مەحمود محەمەد سان ئەحمەد، بۆ وەزیری شەھیدان و ئەنفالکراوان.

١٦. بێگەرد دڵشاد شوکرەڵا، بۆ وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.

١٧. کەمال موسلیم سەعید قەرەنی، بۆ وەزیری بازرگانی و پیشەسازی.

١٨. ئانو جەوھەر عەبدولمەسیح عەبدوکا، بۆ وەزیری گواستنەوە و گەیاندن.

١٩. پشتیوان سادق عەبدوڵا، بۆ وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی.

٢٠. کەمال محەمەد ساڵح خەلیل، بۆ وەزیری کارەبا.

٢١. خالید سەلام سەعید، بۆ وەزیری ھەرێم.

٢٢. ئایدن مەعرووف سەلیم، بۆ وەزیری ھەرێم.

٢٣. ڤالا فەرید ئیبراھیم، بۆ وەزیری ھەرێم.

Back to top button