ئاژانس :ئیڕان سنووری یاسایی پیتاندنی یۆرانیۆمی تێپەڕاند

 

 

فەڕەنسا هەڵویستی تایبەتی هەیە

سەرەڕای ئەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم پشتڕاستی کردۆتەوە ئێران سنووری یاسایی پیتاندنی یۆرانیۆمی تێپەڕاندووە ، رۆیتەرز باس لە سەردانی دوو ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بۆ تاران دەکات بۆ ئەوەی گرژییەکانی نێوان تاران و ئەمریکا بڕەوێننەوە .

وتەبێژی یوکیا ئامانۆی سکرتێری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەڵێت : ئێران سنوری ڕیژەیی ٣.٦٧ لە سەتی پیتاندنی یۆرانیۆمی تێپەڕکردووە و یاساکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی پێشێل کردووە ، ئەم زانیاریەش لە دووای پشکنینی چەند نمونەیەکی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران پشتڕاست کراوەتەوە .

ناوەندی ئەتۆمی ئێران سەرلە بەیانی ڕۆژی دووشەممە گوتبووی پیتاندنی یۆرانیۆممان گەیاندۆتە ٤.٥ لە سەت و ئاژانسی وزەی ئەتۆمیش بەم زووانە ئەوە ڕادەگەێنێت .

 

ئێران بەو کارەی دەیەوێت گووشار بخاتە سەر شەریکە ئابوریەکانی ئەورووپایی خۆی بۆ ئەوەی هەرچی زووتر ئینس تێکس یان هەمان ڕێکاری بانکی ئابووری لە گەڵ ئەو وڵاتە بگرنە بەر .

Back to top button