دۆیچەوێلە : ٤ حزبی کوردستانی ئێران لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دانوستانیان کردووە

 

 

 

عومەر ئیلخانی زادە : نوێنەرانێکی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و نوێنەرانێکیش لەلایەن حزبە کوردیەکانی ئێرانەوە چاوپێکەوتنیان کردووە

 

عومەر ئیلخانی زادە سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە وتووێژێکی تایبەتدا لە گەڵ ڕادیۆ دۆیجەوێلەی ئاڵمانیا گووتی نوێنەرانی چووار حزبی کوردستانی لە گەڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران دانوستانیان کردووە .

 

لەم وتووێژەدا ئیلخانی زادە دەڵێت حزبی دیموکراتی کوردستان ، حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ، حزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران و حزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان وەک ئەندامانی ناوەندی هاوکاری حزبەکانی کوردستانی ئێران دانوستانیان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە .

 

ئەوە لە کاتێکدایە ، عومەر ئیلخانی زادە لە چاوپێکەوتنی تیڤی ڕووداو گووتی تەنیا پێشنیارمان پێ کراوە بۆ دانوستان .

 

بەشێک لە سەرچاوەکانی حزبە کوردیە ئێرانیەکان کە پێوەندییان بە دۆیچەوێلەوە هەیە گوتوویانە لەم  دانوستانەدا نوێنەرایەتی تایبەتی  خامنەیی و وەزارەتی دەرەوەی ئێران تەیدا بەشدار بوون .

Back to top button