ئێران هەڕەشەی بوردوومانی بارەگای حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات
حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کوردی ئێران دەڵێن ، لە گەڵ نوێنەرانی ڕژێمی ئێران کۆبوونەوەیەکیان لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج ئەنجام داوە بۆ ڕێخۆشکردنی دانوستاندن لەگەل چوار حیزبی ئۆپۆزیسیونی کوردی وەكو پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی کۆمەڵە کوردستانی ئێران و دوو باڵی تری جیابۆوەی ئەم حزبانە
سەرچاوە کوردیەکان گوتیان دانوستاندنی نێوان حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان و ڕژێمی ئێران بە ئامادەبوونی ئەفسەرە هەواڵگریەکانی ئێران بە سێ قۆناغ بەڕێوەچووە لە ئەلمانیا و نەرویج ، ئێران هەڕەشەی لەو حیزبە کوردیانەی کردووە بە خاپور کردنی بارەگاکانیان گەر هاتوو ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران
سەرچاوەکان گوتیان ئێران داوای کردووە چەك دابنێن و پەیماننامەی لەگەڵ واژوو بکەین کە بەهیچ شێوەیەك بۆیان نییە لەگەڵ هێزە دوژمنەکانی ئێران دانوستان بکەن ، بەم مەرجە ڕێگایان پێ دەدرێت بگەڕێنەوە ئێران و ڕێکخستنەکانی خۆیان بە ئاشتیانە بەرێوە بەرن