حکومەتی ناوچەیی جەبەل تارق : کەشتیە دەستبەسەردا گیراوەکە پڕە لە نەوتی خاوی ئێران
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/07/qalbi-wena-59.jpg)
حکومەتی ناوچەیی جەبەل تارق ڕایگەیاند ، بەدووا داچوونەکان نیشانیان داوە ، کەشتیە زەبەلاحەکەی ئێران کە لە ئاوەکانی ئەو ناوچەیەدا دەستی بەسەردا گیراوە ، لیپاو لیپە لە نەوتی خاوی ئێران .
بەرپرسێکی باڵای جەبەل تارق گوتی :لە دووای لێکۆڵینەوەو بە داووا داچون ڕوون بۆتەوە کەشتی زەبەلاحی ( گریس ١)ی سەر بە ئێران کە سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو دەستی بەسەردا گیرا ، هەڵگری نەوتی ئێرانە .
هەر وەها دەڵێت : بە دوا داچوون و تاقیکرنەوەکان ئەو دەنگۆیانەیان ڕەت کردەوە کە دەیانگووت ئەو کەشتیە هەڵگری نەوت نییە .