بەتۆمەتی پێوەندی بە گولەنەوە ١٧٦ سەبازی تورک دەستگیر دەکرێن
رۆیتەرز بڵاوی کردەوە ، بە تۆمەتی پێوەندی بە فەتحوڵلا گولونەوە ، دادوەری گشتی تورکیا فەرمانی دەستگیر کردنی ١٦٧ سەربازی وڵاتەکەی لە ئەنقەرە دەرکردووە ، گولەن بە وە تاوانبارە کودەتای سەرنەکەوتووی سێ ساڵ لەمەوبەر پلانی ئەو بووە .
ئەو بەیاننامەی کە لەم بارەوە بڵاو بۆتەوە ، ئاماژە بەوە دەکات دەستگیرکراوەکان ئەفسەری پلە بەرزی ژاندارمی تورکیایان تێدایە و ٥ڕائید و حەوت نەقیب و ١٠٠ مولازم لە هێزەکانی ویشکانی و دەریایی و ئاسمانی لە خۆ دەگرێت .