نتانیاهوو: ئێران دەبێت ئەوە بزانێت لە ژێر هەڕەشەی فڕۆکەکانی ئێمەدایە
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گووتی : ئێران لە هەر ئەگەرێکدا دەکەوێتە بەر هێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئێمە .
بنیامین نتانیاهوو ڕۆژی سێشەممە لە کاتی سەردانی فڕۆکەپێشکەوتووکانی ئەمریکی ( ئێف ٣٥ ) لە فڕۆکەخانەی سەربازی وڵاتەکەی ، وێڕای ئەوەی باسی هەڕەشەکانی ئێرانی بۆ سڕینەوەی ئیسرائیل لە سەر گۆی زەوی کرد گووتی : ئێران دەبێت باش تێبگات فڕۆکەکانمان هەر شوێنێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست ئامانجیان بێت تەفرو تونای دەکەن بە تایبەت لە دوو وڵاتی ئێران و سووریا .
نتانیاهوو بە هەرەشە کردن لە دوژمنانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، بە دوژمنەکانمان دەڵێم توانایی سوپای ئیسرائیل لە ڕادەبەدەرە ، بۆیە وا باشە خۆیانی پێ تاقی نەکەنەوە .