عادل عەبدولمەهەدی تا ئێستاش پێداگرە لە سەر پاراستنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان .
عادل عەبدولمەهەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان گوتوویەتی بە هەموو تواناوە مافی دەستەبەرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەپارێزم و بەڕێکاری یاسایی بۆ بەردەوامی لە حەول دام .
کاوە محەممەد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکی خۆی ئاشکرای دەکات لە گەڵ عادل عەبدولمەهدی سەبارەت بە بەیاننامەکەی دوێینی فراکسیۆنی گۆڕان قسەیان کردووە ، بەیاننامەکەی بزووتنەوەی گۆڕان باس لە چەند ڕێکاری یاسایی دەکات بۆ چارەسەری کێشەکانی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان و بەغدا
کاوە محەممەد لە درێژەدا دەنووسێت ، لە سەر هەرێمی کوردستان پێویستە هاوکاریەکی هەمەلایەنەی حکومەتی فیدڕالی عێراق بێت و نەوتی دیاری کراو ڕادەستی بەغدا بکات بۆ ئەوەی لە بەشەبوجەی هەرێم ، مووچەی فەرمانبەران بنێردرێتە کوردستان ، کە بێگومان چارەسەر لە شەفافسازی دوولایەنە دایە .