پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر و سلێمانی لەلایەن بەغداوە ڕەوانە کرا

 

 

وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بەردەوامەو سایلۆکانیش ئامادە کاری دەکەن بۆ پێدانی چەکی پارەی خاوەن گەنمەکان

وەزارەتی بازرگانی و پێشەسازی هەرێمی کوردستان لەم بارەوە بۆ میداکانی هەرێم دەدوێت و دەڵێت ، ١٥ ملیارد دینار لە بەغداوە گەیشتۆتە هەرێم و جوتیاران دەتوانن لەچەند ڕۆژی داهاتوودا چەکە بانکیەکانیان وەرگرن .

 

لە هەمانکاتدا یەکیەتی جووتیارانی کوردستان داوا لە حکومەتی کوردستان دەکات بۆ چۆنیەتی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران ڕێکارێکی باشتر ڕەچاو بکەن .

 

قەرزی کەڵەکەبووی ساڵانی پێشووتری گەنمی جوتیارانی کوردستان لای بەغدا گەیشتۆتە ٥٥٠ ملیارد دینار و ئەوەش هۆکارێکی بێ متمانەیی لای جوتیاران درووست کردووە ، چوونکە هاوکات بەغدا گەنمی کوێروولێدراوو خراپ دەکرێتەوەو پارەی گەنمی کوردستان وەدووا دەخات .

Back to top button