سێ ئەندامی حزبوڵلای لوبنانی نزیک لە قاسم سلێمانی کەوتنە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ناوی سێ ئەندامی باڵای حزبوڵلای لوبنانی نزیک لە قاسم سلێمای خستە لیستی گەمارۆکانی تیرۆریستیەوە .
ناوی ئەو کەسانە بریتین لە محەممەد حەسن ڕەعد ، وەفیق سەفا و ئەمین شەری .
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا دەنووسێت ، ئۆفیسی بەشی دارایی دەرەوەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ( ئۆفێک ) ئەو سێ بەرپرسەی گرینگەی حزبووڵلای بۆیە خستۆتە لیستی ڕەشی گەمارۆکانەوە چوونکە ئەوان هۆکاری کارئاسانی کردەوەکانی حزبووڵلاو گوێڕایەڵی فەرمانەکانی ڕەژیمی ئێرانن ، ئەم بڕیارە بە پێی یاسای ژوومارە ١٣٢٢٤ کە تیرۆریستان دەکاتە ئامانج هاتۆتە ئاراوە .