قوتابیه‌كی سلێمانی پێشنیار و پرۆژه‌یه‌كی سه‌یری هه‌یه‌

خواكوڕك

كاردۆ ئاوات ئه‌و خوێندكاره‌یه‌ كه‌ به‌هۆی بایكۆتی مامۆستایان له‌ سلێمانی، له‌خوێندن دابڕاوه‌ و له‌ ئێستاشدا بۆ بازرگانێكی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ پێشنیاری كردنه‌وه‌ی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌هلی ده‌كات.

بازرگان و خاوه‌ن پرۆژه‌ی نالیا له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌ی نامه‌ی ئه‌و خوێندكاره‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ ناردویه‌تی بۆ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی كه‌ناڵی كۆمپانیاكه‌.

له‌نامه‌كه‌ی كاردۆ هاتووه‌ كه‌ پرۆژه‌یه‌كی هه‌یه‌ تایبه‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌هلی له‌ سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی منداڵانی شاره‌كه‌ له‌ خوێندن بێ به‌ش نه‌بن.

ئه‌و قوتابیه‌ به‌ هیوایه‌كی زۆره‌وه‌ روو له‌و خاوه‌ن كاره‌ و بارزگانانی شاره‌كه‌ ده‌كات كه‌ بێ به‌شیان نه‌كه‌ن له‌ خوێندن بۆ ئه‌وه‌ی هیواكانیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن.

15171192_1356539011036971_7023484308532977177_n

Back to top button