وڵاتانی ئەورووپایی داوای کۆبوونەوەی بە پەلەی کۆمیسیۆنی ڕێکەوتنی ئەتۆمی دەکەن

 

 

 

ئەو وڵاتاتە ئەورووپیانەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێرانیان واژوو کردووە ، لە دووای ئەوەی ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی لە ڕێژەی یاسایی تێپەڕاند زۆر بە پەلە داوای کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی ڕێکەوتنی ئەتۆمی دەکەن .

 

وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا ، فەڕەنسا و ئاڵمانیا لە گەڵ بەرپرسی بەشی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئەورووپا لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا ڕۆژی سێ شەممە نیگەرانی خۆیان لە هەنبەر چالاکیە ئەتۆمیەکانی  ئێران دەربڕی و بە پێشێل کردنی یاساکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمیان ناو برد .

ئەوان لە سەر ئەو باوەڕن ئێران ڕێکەوتنی ئەتۆمی پێشێل کردووە .

Back to top button