دەستەی دەستپاکی ئەنجامی وردبینی لە ناوی کاندیدانی حکومەت بۆ پەرلەمان نارد

 

دوای ئەوەی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، ناوی کاندیدانی لایەنە سیاسیەکانی بۆ پۆستە حکومیەکان، بۆ پەرلەمان نارد، دەستەی دەستپاکی داوای وردبینی ناوی کانیدان لە پەرلەمان کرد، بۆ ئەم مەبەستە بەشی راگەیاندنی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكیدا رایگەیاند، ئەنجامی وردبینی كاندیدەكانی كابینەی داهاتوی حكومەت و پلە تایبەتەكانی رەوانەی پەرلەمان كردوەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكەی دەستەی دەستپاكی، پێشتر لە رێكەوتی 23ی حوزەیرانی ئەمساڵدا لە رێگەی نوسراوی ژمارە 5/113، داوا لە پەرلەمانی كوردستا كراوە (سی ڤی) كاندیدانی كابینەی داهاتوو و پلە تایبەتەكان رەوانەی دەستەی دەستپاكی بكرێت بە مەبەستی ئەنجامدانی وردبینی.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەكراوە، دوای ئەوەی سیڤیەكان رەوانەی دەستەكە كراوە، رۆژی سێشەممە بە نوسراوی فەرمی دەستەی دەسپاكی، ئاكامی وردبینی كاندیدەكان رەوانەی پەرلەمانی كوردستان كراوەتەوە.

لە نوسراوەكەدا هاتوە، “دەستەی دەستپاكی ئەو كارەی وەك ئەركێكی خۆی و لەژێر ڕۆشنایی یاسای دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە”.

Back to top button