عادل عەبدولمەهدی: هەڕەشە لە حەشدی شەعبی و ئێران دەکات
دوای ئەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم یەکەکانی حەشدی شەعبی و تێکەڵکردنەوەی لەگەڵ سوپای عێراق دەرکرد، چەند گرووپێکی حەشد ئامادەی جێبەجێکردنی فەرمانەکە نەبوونە و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش ڕایدەگەیەنێت:” تەنها چەند ڕۆژێک مۆڵەتیان هەیە”.
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیی هەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند:” تەنها چەند ڕۆژێکێکی دیکە دەرفەت دەدەینە ئەو گرووپانەی حەشدی شەعبی کە نایانەوێ هەڵبوەشێنەو فەرمانەکە جێبەجێ ناکەن چەکیاندەکەین”.
سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی هەڕەشەكانی گرتنی گەرووی هورمزیشەوە لەلایەن تارانەوە، رایگەیاند هەر ڕێگرییەك لە هەناردەی نەوتی عێراق بە گەرووی هورمزدا، دەبێتە هۆی كێشەیەكی گەورە لەبەردەم ئابووریی عێراقدا.