دادگای مافەکانی مرۆڤ: لەبەرامبەر پێشێلکردنی مافەکانی دەمیرتاش تورکیای سزادا

 

دوای ئەوەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا دووجار هۆشداری بە تورکیادا لە بارەی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە کەیسی دەستگیرکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، پاش پابەند نەبوونی تورکیا دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا ئه‌و وڵاته‌ی بە سێ ھەزار یۆرۆ سزا دا.

لە ڕاگەیێندراوێکدا دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا رایگەیاند:” بڕیارمانداوە کە تورکیا بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی سەڵاحەدین دەمیرتاش ئەو وڵاتە بەدووهەزار یۆرۆ بۆ قەرەبۆکردنەوەی دەمیرتاش و ھەزار یۆرۆش وەك خەرجی دادگا، سزای دارایی بدەین”

ئەو هەوڵەی دادگای مافەکانی مرۆڤ دوای ئەوە دێت ک دەمیرتاش ساڵی ۲۰۰٥ سەردانی دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپای كردبوو لەبارەی تۆمەتبارکردنی. لە كۆتایی ئەو دۆسیەیەشدا دادگا بڕیاریدا بەوەی توركیا ئازادی دەمیرتاشی پێشێل كردووە.

Back to top button