ئایه‌ ده‌زانی باینجان، دڵ و دەمار دەپارێزێت

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باینجانی سوورەوەکراوە، شلەی باینجان، تەپسی، شێ مەحشی، مەقلووبە، دۆڵمە و یاپراخ، کەباب باینجان، باینجان بەگوڵ، زەڵاتەی باینجان، باباغەنووچ، مرەبای باینجان و… زۆر خواردنی تریش ھەن کە باینجانیان تێدا بەکار دەھێنرێت و خواردنی بەتامیشن، بەڵام ئایا سوودەکانی باینجان دەزانیت؟ ماڵپەڕی (عالم المراە) بەکورتی سوودەکانی باینجانی بەم شێوەیە نووسیوە:

– مرۆڤ دووردەخاتەوە لە رەقبوونی دەمار.

– کالۆریی زۆر دەسووتێنێ و دەبێتە ھۆی دابەزاندنی کێش بەمەرجێ سوورەوەکراو نەبێت.

– ڕێژەیەکی زۆر لە ماددەی دژە شێرپەنجەی تێدایە.

– بۆنی جەستەی مرۆڤ خۆش دەکات بەتایبەتی کاتی ئارەقکردنەوە.

– گێژبوونت ناھێڵێت.

– گەدەش ئارام دەکات.

– ڕێگە لە گرژبوونی ماسوولکەکان دەگرێت.

ئەمانەی خوارەوە وێنەی ئەو خواردنانەیە کە باینجانیان تێدا بەکار دەھێنرێت و یەک لەیەک بەتامترن.

Back to top button