شه‌ش گرنگترین سوودەكانی میوەی قەیسی
خواردنی قه‌یسی یه‌کێکه له میوه به‌تام و چێژه‌کانی وه‌رزی هاوین و کومه‌ڵێک سوودی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ که گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن كە دكتۆر كامەران ڕەسوڵ پزیشكی پسۆڕی خۆراك و نەشتەرگەری گشتی باسی لێوەكردووە:
1- پاراستنی ته‌ندروستی چاو و به‌هێز کردنی بینین و خۆپاراستن له شه‌وکوێری و نه‌خۆشی پوکانه‌وه‌ی هه‌ندێک خانه‌ی بیلبیله‌ی چاو له به‌ساڵاچووه‌کان دا : چونکه شه‌ش ده‌نک قه‌یسی به‌شی پێداویستی ڕۆژانه‌ی ڤیتامین ( A ) تێدایه .
2- خۆپاراستن له نه‌خۆشی دڵ وه‌ک جه‌ڵته‌ی دڵ و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان له‌گه‌ڵ دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ له خوێن دا.
3- به‌هێز کردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و پاراستنی ته‌ندروستی شانه و خانه‌کانی له‌ش .
4- چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه گرتن لێی و چالاک کردن و پاککردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه له مادده ژه‌هراویه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات .
5-چاره‌سه‌رکردنی که‌می مادده‌ی ئاسن و که‌م خوێنی و ڕێگرتن لێی .
6-یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات له کاتی ڕێجیم له‌گه‌ڵ خۆپاراستن له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌وی .