ئەستێرەیەكی ریاڵ مەدرید یانەكە جێدەهێڵێت

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردوە كە یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی لە هەوڵەكانی بەردەوامە لە پێناو گواستنەوەی یاریزانێكی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و لە بەدەستهێنانی بە تەواوەتی نزیكبۆتەوە.

ئیزگەی ئاواندا سیرۆی ئیسپانی رایگەیاند.. ئەگەری زۆرە لە چەند رۆژی داهاتودا لۆكاس ڤاسكوێزی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە شێوەیەكی فەرمی پەیوەندی بە یانەی ئارسناڵی ئینگلیزییەوە بكات.

هەمان سەرچاوە باسی لەوە كردوە كە یانەی ئارسناڵ نایەوێت تا كاتی ئیمزاكردنی گرێبەستی لەگەڵ ئەو یاریزانە، هەواڵی گواستنەوەی لۆكاس ڤاسكوێز ئاشكرابكات.

لە ئێستادا راگەیاندنەكانی ئیسپانیا باس لە رۆیشتنی ئەو یاریزانە دەكەن، بەهۆی ئەوەی لە وەرزی رابردو زۆرینەی یارییەكان ڤاسكوێز لەسەر كورسی یەدەك بوەو ئەو یاریزانەش نایەوێت لەو دۆخەی بەردەوام بێت و دەیەوێت رو لە یانەیەك بكات كە بە شێوەی سەرەكی یاریی بكات، كە بە تایبەت دوای هاتنی هازاردو مانەوەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە یانەكە ئەو یاریزانە بە تەواوی بێ ئومێد بوە لەوەی كە لە یانەكەدا بمێنێتەوە.

Back to top button