دواین زانیاری لەبارەی بكوژی مامۆستا وشیار ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك

پاش ئەوەی ماڵپەری رووداو راپۆرتێكی لەسەر چۆنیەتی تیرۆر كردنی مامۆستا ئاینی شاری هەولێر ( د.وشیار ئیسماعیل) بڵاو كردەوە، سۆڕان عومەر هێرش دەكاتە سەر یەكگرتووی ئیسلامی و كادیرەكەی یەكگرتووش دەلێت كەس ناوی كۆمەڵ و سۆرانی نەبردووە، تا سۆران و كۆمەڵ وا پێ تەنگاو بوونە.

لە راپۆرتكەی رووداو دا كە لەلایان ( هیڤیدار ئەحمەد و محمود یاسین كوردە) ئامادە كراوە هاتووە، بكوژی د.هۆشیار گەنجێكی تەمەن 25 ساڵە بەناوی (م. ع. و)، خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە رەوتی لێكۆڵینەوەكان لە كوشتنی د.هۆشیار ئیسماعیل، هەندێك زانیاریی گرنگی بۆ كەناڵەكە ئاشكرا كرد و بەپێی ئەو زانیارییانە، (م. ع. و) كە بكوژی سەرەكیی مامۆستا هۆشیار ئیسماعیلە، پێش ماوەیەك بە هۆكارێكی نادیار بریندار بووە. بەپێی زانیارییەكانی هەمان كەناڵ بكوژەكە نارنجۆكێكی لە دەست تەقیوەتەوە، بكوژەكە پێشتر سەلەفی بووە و پەیوەندی بە حیزبێكی ئیسلامییەوە هەبووە، بەڵام دواتر وازی هێناوە تۆمەتبارەكان ئاوەڵزاوای یەكدین.

هەر لە راپۆرتەكەدا لێدوانی باوكی بكوژەكە وەرگیراوە كە تێیدا هاتووە باوكی تۆمەتباری دووەم گوتاربێژی یەكێك لە مزگەوتەكانی گەڕەكی نەورۆزی شاری هەولێرە. ئەو مامۆستایە لەبارەی تێوەگلانی كوڕەكەی لەو تاوانە بەهەمان كەناڵی گوتووە “یەكەمجار ئاسایش كوڕی منیان برد بۆ لێكۆڵینەوە، بەڵام كە گوتیان دەستی هەیە لە كوشتنی مەلا هۆشیار، شۆك بووم”.
ئاسایشی هەولێر بكوژەكە و كوڕی ئەو گوتاربێژەی لە كاتژمێر 2:00ی بەرەبەیان دەستگیر كردوون، باوكی (س) كە دەڵێت هاوڕێی مەلا هۆشیار بووە، بەدەم گریانەوە گوتی “ئەگەر لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەدا دەركەوت كوڕی من دەستی هەیە لەو كەیسەدا حاشای لێدەكەم”.

لە راپۆرتەكە دا پرسیاری كێ دوو كەسەكەی هانداوە دەكرێت، كە تێیدا برای دكتۆر وشیار باس ساتی دیتنی بكوژەكە دەگێرێتەوە و دەلێت دیار گۆران، برای د.هۆشیار ئیسماعیل بە رووداوی ی گوتووە “وەك (كەشف دەلالە) ئاسایش بكوژەكەیان هێنابوو بۆ ئەوەی بڵێت چۆن كردەوەكەی ئەنجامداوە و چۆن لە دەرگای ماڵی داوە، چۆن دەمانچەكەی تەقاندووە، چۆن مامۆستای تیرۆر كردووە”.

هەروەها دیار گۆران باسی ئەو كاتە دەكات كە بكوژەكەی بینیوە و گوتی “كاتێ هێنایانە بەردەرگا هەوڵمدا پەلاماری بدەم، بەڵام ئاسایش رێگەی نەدا، ویستم پێی بڵێم بۆ ئەو ناپاكییەی بەرامبەر مامۆستا كرد هەروەها دەلێت لەو كاتەی بكوژەكە لەبەر دەرگای ماڵی مامۆستا هۆشیار بووە كە ماڵەكەی دەكەوێتە پشتی مزگەوتەكە و بەردەرگای ماڵەكەی گۆڕەپانە، نوێژكەرانی نوێژی عەسر تەواوببوون، كە بكوژەكەیان لەوێ بینیوە بە برای مامۆستا هۆشیاریان گوتووە “سێ ساڵ پێش ئێستا ئەو كەسە لە گەڕەكی شادی بووە كە ماڵی مامۆستا و مزگەوتەكەشی لەو گەڕەكەیە، بەڵام نوێژكەران گوتیان نەهاتووەتە مزگەوتی مامۆستا و نوێژی لەم مزگەوتە نەكردووە، دیار گۆران زانیاری زیاتر لەسەر بكوژەكە و ئەوەی یارمەتیی داوە ئاشكرا كرد و گوتی “بكوژی مامۆستا و ئەوەی لەگەڵی بووە، هەردووكیان كوردن و خەڵكی هەولێرن و ئاوەڵزاوای یەكدین”.
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەبارەی دەستگیركردنی دوو كەس كە تۆمەتبارن بە تیرۆركردنی د.هۆشیار ئیسماعیل، گوتاربێژی مزگەوتی عومەر بندیان لەشاری هەولێر، دەڵێت “هەنگاوی جددی و راستەقینە لێرەوە دەست پێدەكات كە كێ لە پشت تاوانەكە بووە”. ماڵباتەكەشی دەڵێن ئاسایش بەڵێنی پێداون لە كاتی لێكۆڵینەوەكاندا ئەندامێكی خێزانەكەی ئامادە بێت”.
د.هۆشیار ئیسماعیل، مامۆستای ئاینی، بەرپرسی مەكتەبی زانایانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بوو. سەركردەیەكی یەكگرتووی ئیسلامی كە داوای كرد ناوی بڵاونەكرێتەوە، بە (رووداو)ی راگەیاند “لێكۆڵینەوەی راستی و جددی لێرەوە دەست پێدەكات كە كێ‌ ئەو دوو كەسەی هاندانەوە یان فەرمانی پێكردوون مامۆستا هۆشیار شەهید بكەن، دەلێت دوای تێپەڕبوونی چەند كانژمێرێك بەسەر كوشتنی مامۆستا هۆشیاردا، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە رێگەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییەوە كە نزیكەی پێنج خولەك بووە لەگەڵ سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو، بەڵێنی دا بكەران و ئەوانەی لە پشتی پیلانەكەن ئاشكرا بكرێن، چونكە گوتی ئەو كردەوەیە لە دژی ئەو كراوە، پێش ئەوەی بەرامبەر ئەو مامۆستایە و یەكگرتوو بكرێ، دیار گۆران، برای د.هۆشیار ئیسماعیل، دەڵێت “ئاسایش ئێمەی دڵنیا كردەوە لەگەڵ بكوژەكە دابنیشین و یەكێك لە ئەندامانی ماڵباتی ئێمە لە لێكۆڵینەوەكاندا لەگەڵ بكوژەكە بەشدار بین تاوەكو كەیسەكە كۆتایی دێت، گوتیشی “دەمانەوێ خۆمان وەكو ماڵباتی مامۆستا بە تەنیا ئەگەر بۆ نیو كاژێریش بێ، لەگەڵ بكوژەكە دابنیشین و بەتەنیا قسەی لەگەڵ بكەین”.

بەڵام هەر پاش ئەو راپۆرتەی رووداو سۆران عومەر ئەندام پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی لێژنەی مافی مرۆڤ و لەسەر فراكسیۆنی كۆمەڵ لە تۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك هێرش دەكاتە سەر یەكگرتوو و دەلێت کادرێکی یەکگرتوو لەڕێگەی “ڕوداو”ەوە بەم کارەی هەوڵی بەلاڕێدابردنی کەیسی د.وشیار دەدات هەروەها دەلێت پێویستە یەکگرتوو ڕێگا نەدا هەندێ کەس گەمەی سیاسی بەم تیرۆرەوە بکەن، تائێستە بەفەرمی ناوو دانپیانان و وێنەی هیچ کەسێک وەک بکوژی د.وشیار لەلایە ئاسایشی هەولێرەوە بڵاونەکراوەتە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنج و پرسیاو گومانە لەسەر ڕووداو دروستکردنی ئەم هەواڵەیە لەسەر تۆمەتباری بکوژی د.وشیار کە لەگەڵ هێڤیدار ئەحمەدا، کادرێکی یەکگرتوی ئیسلامی هەواڵەکەی ئامەدەکردووە، گوایە ئەو تۆمەتبارە پشتر سەلەفی بووەو سەربەحزبێکی ئیسلامی بووە!!!
من لە ڕووداو دەپرسم ئەگەر ئەم کەسە لەدادگا بەبێ هیچ سیناریۆو بەلاڕێدا بردنێک لەسەری ساغ بویەوە ئەنجامدەری تاوانەکەیە 1-ئایا ئەو کۆنە سەلەفیە ئێسلامیە ئێستە بەتازەکی سەر بەچی لایەنێکی دیکەیە؟ باسی لایەنی کۆنی دەکەن بۆ ناڵێن لەئێستا سەربەکام لایەنە؟

لەبەرامبەر دا نووسەری راپۆرتەكە كە بە یەكگرتوو ناوی دەبات سۆران عومەر، بەكوڕتی وەڵامی سۆرانی داوەتەوە و دەلێت دیارە كاك سۆران و كۆمەڵ لەوشەی كۆن دەترسن.

محمود یاسین كوردە، لەتۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك لەسەر راپۆرتەكەی لە رووداو وەڵامی سۆران دەداتەوەو رایدەگەێنێت لە راپۆرتی رووداو ئاشكر كردنی بكوژانی شەهید مامۆستا وشیار ناوی هیچ حیزبێك نەهاتووە، نازانم كاك سۆران عومەر بۆ لە سەر برایانی كۆمەڵ دەیكاتە ماڵ پاشان بەرێزیان. لە وشەی كۆنە دەترسێن نازانم دیارە پەیوەندی بەوەیە كە خۆی كۆنە شتە!

لەبەرامبەر دا هەر ئەمرۆ خاوەنی وێنەی چەند رۆژەی میدیاكانی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ ئاشكرا بوو كە وایان بڵاو دەكردەوە گوایە ئەو كەسە (شەهید د. وشیار ئیسماعیل)ی تیرۆر كردووە، لە روونكردنەوەكە دا كە بەردەستی خواكوڕك كەوتووە دەلێت ئاگاداریەك بۆ ڕای گشتی، ئەو تاوانەی ئەنجام دراوە هیچ پەیوەندی بە منەوە نیە پەیج و سایتە سێبەرەكان ئەو بوختانەیان بۆ كردووم و منیش بەپێی توانا داوای یاساییان لەسەر تۆمار دەكەم ئەگەر داوای لێبوردن نەكەن دوور یان نزیك من یەك جار مامۆستا ووشیارم لە تیڤی بینیوە هەر نایناسم، بۆ ئەو مەبەستە برادەرانی دەزگا حكومیەكانم ئاگادار كردۆتەوە و ئەوان باش دەزانن.

 

15207787_1125694597549988_1041706440_n

15208003_276413186094206_1811646614_n

Back to top button