ئەمریکا هۆشداری دەداتە تورکیا: تووشی سزای مەترسیدار دەبنەوە

وولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دووبارە هۆشداری توندی دایە تورکیا لە سزایەکی نەرینی ئەگەر دەستبەرداری کڕینی سیستەمی ڕۆکێتی ڕوسی S400 نەبیت و ئەمریکا پێی وایە ئەم کارەی دژبەیەکە لەگەڵ ئارەزووی تورکیا بۆ کڕینی فڕۆکەی تارمایی نوێ ئەمریکا F35

بنتاگۆن گوتی گەر هاتوو تورکیا دەستبەرداری سیستەمی S400 نەبیت ئەوا ئەمریکا ئەو فڕۆکەوانانە دەردەکات کە مەشق لەسەر فڕۆکەی F35 دەکەن لە ئەمریکا و گرێبەستەکانی کۆمپانیا تورکیەکان کە تایبەتە بە درووست کردنی پارچەی یەدەگی ئەم فڕۆکەیە هەڵدەوەشێندرێتەوە و ئەم چوار فڕۆکەی f35 کە تورکیا کڕیوێتی و تا ئێستا لە خاکی ئەمریکایە ڕادەستی ناکات

 

Back to top button