پێکدادان لە نێوان دوو فڕۆکەی جەنگی قەتەری و دەربازبوونی فڕۆکەوانەکانی
ئاژانسی هەواڵی ڕوێتەرز لەسەر زاری وەزارەتی بەرگری قەتەر ڕایگەیاند ئەمڕۆ چوار شەممە پێکدادان لە نێوان دوو فڕۆکەی مەشقی سەربازی ڕوویدا و فڕۆکەوانەکان توانیان خۆیان هەڵدەن و دەربازیان بیت
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری قەتەری دا هاتووە ئەو دوو فڕۆکەیە لە هەڵفڕینێکی مەشقی ئاسایی بوون کاتی پێکدادانەکە بەڵام بەیاننامەکە ڕوونی نەکردووتەوە لە چ شوێنێك و چ کاتێك بووە