پلانێکی ئەمریکی بۆ پاراستنی ڕێڕەوە دەریاییەکان لە گەروی هورمز و عێراق پێشهاتی ڕاگرتنی دەکات

جۆزیف دانفۆرد سەرۆکی هەیئەی ئەرکانی هاوبەشی ئەمریکا گوتی ووڵاتەکەی هاوپەیمانیەك پێك دەهینیت بۆ پاراستنی ڕێڕەوە دەریاییەکانی گەروی هورمز و باب ئەلمەندەب ولە لایەکی دیکەوە سەرۆك وەزیرانی عێراق عادل عەبدلمەهدی ڕایگەیاند ووڵاتەکەی بۆڕیەکی هەناردەی نەوتی ڕادەکێشیت وەك پێشهاتێك لە ڕاگرتنی گەروی هورمز

دانفۆرد لە لێدوانی بۆ ڕۆژنامەنووسان گوتی لە ماوەی دوو حەفتەی داهاتوو ووڵاتان خۆیان یەك لادەکەنەوە لە پشتکیری ‌ئەو پلانە و پاشان ڕاستەوخۆ ئەمریکا لەگەڵ سوپاکانیان ڕێوشوێنی پێویست دەگرنە بەر و پێویستە کەشتی جەنگی زیاتر هەبیت بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان کەشتیە سەرکردەکان بۆ چاودێری کەشتیە بازرگانیەکانیان

عێراق بۆ پێشهاتی داخستنی گەروی هورمز بەنیازی ڕاکێشانی بۆڕیەکی هەناردەی نەوتە لە پارێزگای بەسرە بۆ ڕۆژئاوای ئەنبار و بەرەو ئوردەن و دەکرێت لقێکی بچێتە سوریاش و ئەم هەنگاوەش بۆ پاراستنی هەناردە نەوتیەکانی عێراقە

 

Back to top button