مەسرور بارزانی: قۆناغیکی نوێمان لە هەرێمی کوردستان دەست پێ‌کرد
دوای سوێند خواردنی ئەندامانی پێكھاتەی كابینەنی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان. مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە وتارێكدا ھێڵە گشتییەكانی كاركردنی كابیەنی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانی خستەڕوو راشیگەیاند، كاری سەرەكیمان رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازییە.
لەمبارەوە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە: “ئه‌مڕۆ حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان‌مان دامه‌زراند و قۆناغێكی نوێمان له كوردستان ده‌ست پێكرد”.
بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە هه‌وڵی من ئێستا ئه‌مه‌یه كه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارت و پێكهاته‌كانی گه‌له‌كه‌مان كار بكه‌م بۆ بنیادنانی كورستانێكی به‌هێز بۆ هه‌موو لایه‌ك.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2019.7.10 مەسرور بارزانی، لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستاندا بە دەنگی ٨٨ پەرلەمانتار بە فەرمیی بە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا و پاشان سوێندی یاسایی خوارد و 23 وەزیری کابینەی نۆیەمی حکوومەت سوێندی یاساییان خوارد.